Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:16

سعوودیه‌ وه‌ڵامی کرده‌وه‌ توندوتیژه‌کانی حووسییه‌کان ده‌داته‌وه‌

به‌ پاڵپشتی ئێران تیرۆریزم به‌رامبه‌ر خاكی سعوودیه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

سعوودیه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ وه‌ڵامی كرده‌وه‌ توندوتیژه‌كانی حووسییه‌كان ده‌داته‌وه‌و له‌وباره‌یه‌وه‌ رێوشوێنی گرتۆته‌ به‌ر.

له‌ هه‌ژماری تویته‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌دا نووسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ رێوشوێن ده‌گرنه‌ به‌ر به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌ توندوتیژییه‌كانی حوسییه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی چۆنیه‌تی رێوشوێنه‌كانه‌وه‌ ئاشكرا بكه‌ن.

له‌و نووسراوه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ حووسییه‌كان به‌ پاڵپشتی ئێران تیرۆریزم به‌رامبه‌ر خاكی سعوودیه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه‌ ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ش له‌چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیdه‌كان و رێككه‌وتنه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا بۆ پاراسنتی ئاسایشی خاكی وڵاتێك ده‌گیرێته‌ به‌ر.

له‌به‌شێكی تری نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌ ناردنی چه‌ك بۆ حووسیه‌كان و ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و مووشه‌كانه‌ی ئاراسته‌یان كراوه‌ن، له‌ ٤ی تشرینی دووهه‌م و ٢٢ی ته‌مووز، ده‌ركه‌وتووه‌ رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ دروست كردنیدا.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئێران به‌رپرسیارێتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ناكات و ئه‌نجامدانی قاچاخچێتی چه‌ك، ئاماژه‌یه‌كی روونه‌ كه‌ پشتگیری تیرۆر و هێرشه‌كان ده‌كات.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.