Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:34

به‌ ته‌مه‌نترین پیاو له‌ ولاتی (چیلی)ه‌

به‌ گوێره‌ی ناسنامه‌كه‌ی ته‌مه‌نی 121 ساڵه‌
کوردستان TV
100%


گومان ده‌كرێت ( سیلینۆ  فیلانۆیفا  جارئه‌میلۆ) ی ته‌مه‌ن 121 سال له‌ وڵاتی چیلی به‌ ته‌مه‌نترین مرۆڤ بێت كه‌ له‌ ژیاندا مابێت له‌سه‌ر رووی زه‌وی .

رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵایكرده‌وه‌ ( سیلینۆ) به‌ گوێره‌ی ناسنامه‌كه‌ی  ته‌مه‌نی 121 ساڵه‌ ,واته‌ چوار ساڵ له‌و ژنه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ به‌ ته‌مه‌نترینی سه‌ر زه‌وی ناسراوه‌ و ناوی له‌ كتێبی گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان  تۆمار كراوه‌ .

رۆژنامه‌كه‌ وتیشی ناوبراو له‌ شارۆچكه‌ی (ڕیۆ بۆینۆ ) له‌ باشووری چیلی له‌ دایك بووه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار خولی یارییه‌كانی ئۆلۆمپیادی تێدا ئه‌نجامدرا.

سیلینۆ له‌ ته‌مه‌نی 63 سالیدا ماڵه‌كه‌ی ده‌سووتێت و هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی له‌ ناوده‌چێت جگه‌ له‌ ناسنامه‌كه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه‌ بۆ سه‌لماندنی ته‌مه‌ن دروستی ناوبراو .

جێی باسه‌ ( سیباستیان بینیرا ) سه‌رۆكی پێشووی چیلی له‌ ساڵی 2011 له‌ ئاهه‌نگی 115 ساڵه‌ی له‌ دایكبوونی ( سیلینۆ) ئاماده‌ بوو .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.