ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای دەستووری ئیسپانیا، بەفەرمی بڕیاری راگەیاندنی سەربەخۆیی کەتەلۆنیای ھەڵوەشاندەوە.
دوای ئەوەی حکوومەتی ئیسپانیا، لە 31ی مانگی رابردوو سەبارەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا سکاڵای لە دادگای دەستووریی تۆمار کرد، دادگا سکاڵاکەی قبووڵ کرد‌و دەستبەجێ دەستی بە ئەنجامدانی رێکارەکان کرد، لە ماوەی هەشت رۆژدا، بڕیاری کۆتایی دەرکرد.
جگە لەمەش دادگای دەستووری ئیسپانیا بڕیاری دا هەریەک لە کارمێ فۆرجادڵ سەرۆکی پەرلەمانی کەتەلۆنیا و دوو یاریدەدەرەکەی بۆ ئیفادە بانگهێشتی دادگا بکرێن.
لەلایەكی دیكەوە، خەڵكی كه‌ته‌لۆنیا به‌هۆی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 155ی ده‌ستووری ئیسپانیا له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی حكوومه‌تی پێشووی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیاوه، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریان راگه‌یاند.
تێزانین 27ى مانگی رابردوو، پەرلەمانی کەتەلۆنیا دەنگیدا لەسەر جیابوونەوە لە ئیسپانیا، ئەوەش دوای ئەوەی لە رۆژی یەکی ھەمان مانگ، زۆرینەی خەڵکی ھەرێمی کەتەلۆنیا لەریفراندۆمێکدا دەنگیاندا بۆ سەربەخۆیی ھەرێمەکەیان و رێژه‌ى 91%ى به‌ده‌ستهێنابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.