به‌نكی ناوه‌ندی عێراق به بریارێكی فه‌رمی، فرۆشتنی دۆلار و دراوه بیانییه‌كانی به هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه كردووه.
به گوێره‌ی نوسراوێكی به‌نكی ناوه‌ندی عێراق، ئاراسته‌ی هه‌موو بانكه‌كان كردووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت دۆلار و دراوی بیانی بده‌نه ئه‌و بانكانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن.
هه‌ر له نووسراوه‌كه‌دا بانکی ناوەندیی عێراق هەڕەشه لەو بانکانه دەکات، بۆ بەردەوامیی هاوبەشیان له کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی، هەفتەیەک مۆڵەت دەدرێت که کارەکانیان له هەرێمی کوردستان هەڵپەسێرن له کاتی دەرچوونی نووسراوەکه تا ئەو کاتەی بڕیارێکی دیکه دەدرێت، كه نووسراوەکەی بانکی ناوەندیی عێراق دوێنێ 7/11/2017 دەرچووه.
ئه‌مه‌ش له كاتێدا دێت كه حه‌یدر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌و قسه‌یه دووپات ده‌كاته‌وه كه ئێمه سزای خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نادیه‌ن.
شاره‌زایانی سیاسی وای بۆ ده‌چن ده‌ڵێن: ئه‌م قسانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی كارتێكی فشاره بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاردێنێت و هیچی دیكه نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.