Erbil 16°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 16:07

کۆمکاری عه‌ره‌بی له‌هه‌مبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران له‌ رۆژهه‌لاتى ناڤین نیگه‌رانه‌

ئه‌بولغێت: جیهانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانى ئێران كۆده‌نگه‌ 
کوردستان TV
100%

ئه‌حمه‌د ئه‌بولغێت ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا له‌باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌ رۆژهه‌لاتى ناڤین، رایگه‌یاند" جیهانی عه‌ره‌بی كۆده‌نگه‌ له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئێران، چونكه‌ ئه‌و ده‌ستوه‌ردانانه‌ گرژی و ئاڵۆزیه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن، كه‌ ئامانجی سه‌پاندنی هه‌یمه‌نه‌تی لایه‌نێكه‌ به‌سه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌دا، ئه‌مه‌ش كارێكی قیزه‌وه‌نه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكرێت.

ئه‌بولغه‌یت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ناوچه‌كه‌ هه‌رگیز سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت، تا ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن به‌ سیاسه‌ته‌كانیاندا به‌رامبه‌ر به‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ نه‌چنه‌وه، پێویسته‌ ده‌ست له‌و رێبازه‌ هه‌ڵگرن كه‌ له‌ساڵانی رابردوودا په‌یڕه‌ویان ده‌كرد، كه‌ ناوچه‌كه‌یان به‌ره‌و دۆخێكی هه‌ڵدێر بردووه‌‌".  

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.