Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:25

وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێم: نه‌بوونی ده‌رمان کاره‌ساتی مرۆیی دروست ده‌کات

به‌غدا بڕیاری داوه‌ ده‌ست به‌ ناردنی ده‌رمان بكاته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، نه‌بوونی ده‌رمان كاره‌ساتی مرۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق و وڵاتانی دراوسێ دروستده‌كات، بۆیه‌ به‌غدا بڕیاری داوه‌ ده‌ست به‌ ناردنی ده‌رمان بكاته‌وه‌.

د. رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رمان و نه‌ناردنی له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ رایگه‌یاند: له‌ بودجه‌ی 2017 بڕی 108 ملیار دینار بۆ ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستان دانرابوو، ئێستاش پاره‌كه‌ ته‌واوبووه‌ و به‌شی مانگی 11 و 12 ی نه‌كرد.

هه‌روه‌ها گوتی: داوام له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه‌ ئه‌م دوو مانگه‌ش ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن.

گوتیشی: نه‌بوونی ده‌رمان كاره‌ساتی مرۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق و وڵاتانی دراوسێ دروستده‌كات، بۆیه‌ به‌غدا بڕیاری داوه‌ ده‌ست به‌ ناردنی ده‌رمان بكاته‌وه‌.

ده‌شڵێت:له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتوودا 170 ملیار دینار بۆ ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستان دانراوه‌، به‌ڵام ئه‌و بڕه‌ به‌شی ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستان ناكات و ئێمه‌ ساڵانه‌ بایی نزیكه‌ی 300 ملیار دینار پێویستمان به‌ ده‌رمانه‌.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.