Erbil 9°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:13

نزیکەی 70 هەزار قوتابی کەرکوک و ناوچەکانی دیکە ئاوارەن

دەرگای قوتابخانەكانی هەرێم بە رووی قوتابییە ئاوارەكان واڵان
نزیكەی 70 هەزار قوتابی كەركوك و ناوچەكانی دیكە ئاوارەن
کوردستان TV
100%

دوا بەدوای پەلامارە سەربازییەكەی سوپای عێراق و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر شاری كەركووك و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی كورد و پێكهاتەی دیكەی كوردستانی ئاوارەی شارەكانی هەرێمی كوردستان بوون . كە لەنێو خانەوادەكان ژمارەیەكی زۆری قوتابی و مامۆستای تێدایە كە ئێستا لە شارەكانی هەرێمی كوردستان نیشتەجێن و لە بارودۆخێكی ناهەموار و خراپ دان .

لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەری دەزگای سەتەلایتی كوردستان بەرێز ((ئەحمەد گەرمیانی )) سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند : كە بەپێی ئەو ئامارانەی كە دەستیان كەوتووە لە كۆی 106,000 قوتابی و 8,000 مامۆستا لە پارێزگای كەركوك رێژەی 30%ی ئەم ژمارەیە ئاوارەی هەرێم بوون ، لە خورماتووش نزیكەی 8,000 قوتابی و 800 مامۆستا و لە پردێ 2282 قوتابی و 163 مامۆستا و لە مەخموور 9000 قوتابی و 1100 مامۆستا ئاوارەن لە هەرێمی كوردستان .

لە دەڤەری دەشتی نەینەواش نزیكەی 25,000 قوتابی و 3,300 مامۆستا لە ناوچەكانی زوممارو شەنگال و باشیك و بەرتڵە و حەمدانیە ئاوارە بوون .
بەپێی گوتەی گەرمیانی ، حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پەروەردە تەواوی بەرێوەبەرایەتییە گشتیەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و گەرمیانی ئاگادار كردۆتەوە كە دەرگای قوتابخانەكانیان بە رووی قوتابییە ئاوارەكان واڵا بكەن بۆ ئەوەی درێژە بە خوێندنەكانیان بدەن ، هەروەها سەبارەت بە مامۆستایانی ئاوارە بووی ئەم ناوچانەش بۆ ماوەیەكی كاتی تا مانگێك مۆڵەتییان پێ بدرێت و دواتر پەیوەندی بەو پەروەردانە بكەن لەو شارانەی هەرێم كە تێیدا نیشتەجێن بۆ ئەوەی دانانی كاتی ((تنسیب))یان بۆ بكرێت و درێژە بەكارەكانیان بدەن تا دەگەرێنەوە ناوچەكانیان .


سەبارەت بە رەوشی پەروەردە و خوێندنی كوردی  لەو ناوچانەی كە لە لایەن سوپا و میلیشیاكانی حشدی شەعبی و پاسدارانەوە پەلاماردران زۆر خراپ و ناسەقامگیرە و دەوامی ئاسایی تیایدا ناكرێت بەهۆی بەردەوامی پشكنینی ماڵە كوردەكان لەو ناوچانە  .

 


سوهێل تاهیر عەبدولڵا : كوردستان تیڤی  

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.