گۆرانیبێژی میللی ناوچه‌ی هه‌ورامان ( نێچیر هه‌ورامی) هه‌فته‌ی ڕابردوو نوێترین به‌رهه‌می گۆرانی خۆی له ژێر ناوی (ئه‌و كچه هه‌ورامییه) بڵاوكرده‌وه .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده زۆربه‌ی كات به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی له دانیشتنی تایبه‌ت و ئاهه‌نگه خێزانییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات, ده‌رباره‌ی دوایین به‌رهه‌می گوتی:گۆرانی (ئه‌و كچه هه‌ورامییه) دوایین به‌رهه‌می گۆرانیم بوو كه له هه‌فته‌ی ڕابردوو بڵاوكرایه‌وه,له ئێستادا هیچ كاریكی هونه‌رییم له‌به‌رده‌ست نیه به‌لام له داهاتوودا كاری هونه‌ری تازه پێشكه‌ش به هه‌وادارانم ده‌كه‌م .
جگه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی له دانیشتنه تایبه‌ته‌كاندا بڵاویكردۆته‌وه نێچیر هه‌ورامی خاوه‌نی 3 ڤیدیۆ كلیپه و ماوه‌ی چه‌ند سالێكه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه .
له كۆتاییدا ناوبراو ده‌لێت له گۆرانیگوتندا له‌گه‌ڵ كاروان خه‌باتی زۆر ئاسووده‌یه و زۆر دانیشتنی تایبه‌تیان ئه‌نجامداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.