نه‌وزارد هادی پارێزگاری هەولێر هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە داگیرکردنی خانووی عەرەبەکان دەکرێت لەلایەن ئاوارەکانی کەرکووک و رایدەگەیێنێت ، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەمان پێکهێناوە و بەپێی دەستوور مافیان پارێزراوە.
له باره‌ی ده‌نگۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى خانووی هاوڵاتیانى عه‌ره‌ب كه ئاواره‌كانی شاری هه‌ولێرن له‌لایه‌ن ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له كه‌ركوكه‌وه ئاواره بوونه، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رجه‌می ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه گوتی:
بەو بارودۆخەی ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک لە کەناڵەکان باسی لێوەدەکرێت سەبارەت بەوەی خانووی عەرەب لەشاری هەولێر و بە تایبەت لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لەلایەن ئاوارەکانی کەرکووک داگیر دەکرێت و یانیش لە ماڵەکانیان دەربکرێن، هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە، ئێمە بە دڵنیاییەوە دەیڵێین هیچ بڕیارێکی وەها نە لەلایەن حکومەتەوە نە لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە نییە.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌هۆی ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئاوارهكراوهكانی شاری كه‌ركوك له كاتێكی كه‌م و چاوه‌ڕوان نه‌كراودا ڕوویانكردۆته یه‌كێك له‌كۆمه‌ڵگا نیشته‌جێبووه ته‌واو نه‌كراوه‌كانی شاری هه‌ولێر كه خاوه‌نه‌كانی كورد‌و عه‌ره‌به‌كانی نیشته‌جێی هه‌رێمن، به‌پێی ده‌ستور جگه له خاوه‌نه‌كانیان هیچ كه‌سێك مافی داگیركردنى نییه.
پارێزگاری هەولێر گوتی: ئەوەی کە روویداوە، کاتێک ئاوارەکان لە کەرکووکەوە هاتن ژمارەشیان گەلێک زۆربوو، هەم روویان لە سلێمانی و هەم لە شاری هەولێر کرد، بەشێکیان لەلای خزم و کەس و ناسیاویان جێ و شوێنیان بۆ کرایەوە، بەشێکیان لە مۆتێلەکان هاوکاریان کرا و جێ و شوێنیان بۆ کرایەوە، هەندێکی دیکەیان خاوەن پرۆژەکان هاوکاریان کردن، بەشێکی دیکەیان روویان لە پرۆژەی ئاشتی 2 کردبوو، کە چوونەتە نێو خانووی خەڵک و داگیرکراوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەمان پێکهێناوە و ئاگاداریشمان کردوونەتەوە، ئەوانە موڵکی کەسین لەنێو ئەو پرۆژەیەش خاوەنداریەتی کورد هەیە و عەرەبیش هەیە، کە زیاتر لە 80%ی خاوەنداریەتییەکەیان کوردن، بەڵام ئەو موڵکانە پارێزراون و دەگەڕێنەوە بۆ خاوەنەکانیان".
سەبارەت بە دابینکردنی جێ و شوێنێک بۆ ئاوارەکانی کەرکووک، نەوزاد هادی گوتی: ژمارەیەکی زۆری ئاوارە لە کەرکووک لە شەو و رۆژێک روویان لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی کرد، تەنها لە شەوێکدا لە سەرووی 84 هەزار کەس هاتنە هەولێر، هاوکات پێشبینی هاتنی ئاوارەبوونی ئەو خەڵکەش نەدەکرا تا رێوشوێنێکی پێشوەختە بگیرێتەبەر یاخود کەمپیان بۆ بکرێتەوە.
پارێزگاری هەولێر دڵنیایی دا لەوەی، ئاوارەکان و ئەو هاووڵاتیانەی لە هەرێمی کوردستانن بە کورد و عەرەب و تورکمان و مەسیحی ، سەرجەمیان هاووڵاتی عێراقین و بەپێی دەستوور مافیان پارێزراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.