Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:04

وته‌بێژی پارتی : سه‌رۆک بارزانی هه‌وڵی پاراستنی ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ده‌دات

له‌ ئێستادا زه‌مینه‌ له‌بار نییه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی تر
کوردستان TV
#7
100%

به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌رێوه‌چوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه‌ چه‌ند پرسێكی گرینگ تایبه‌ت به‌ كوردو ئه‌و بارودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی كه‌ له‌ كوردستان به‌ گشتی و ناوچه‌ دابرێنراوه‌كان به‌ تایبه‌تی ده‌گوزه‌رێت.

دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، مه‌حمود مه‌حه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گوتی: حكومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وه‌كانی كورد نه‌هێڵێت و له‌ ناویان به‌رێت ،

هه‌روه‌ها گوتی : به‌رپرسانی عێراق كار بۆ تێكدانی یه‌كریزی پێكهاته‌كانی كورد ده‌ده‌ن له‌ كوردستاندا.

راشیگه‌یاند : سه‌رۆك بارزانی هه‌وڵی پاراستنی ته‌بایی نێوان  سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و پێكهاته‌كانی كوردستان و ده‌دات و پێویسته‌ به‌رگه‌ی ئه‌و پیلانه‌ گه‌وره‌یه‌ بگرین كه‌ دژ به‌ گه‌لی كورد له‌ئارادایه‌.

وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیا گوتیشى:  دۆخه‌كه‌ ناهه‌مواره‌و  له‌ ئێستادا زه‌مینه‌ له‌بار نییه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی تر .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.