چەكدارانی میلیشیای حەشدی شەعبی له كه‌ركووك گه‌نجانی كورد و عه‌ره‌ب ده‌ستگیرده‌كات به‌بیانوی ئاڵۆزی له ناو شاری كه‌ركووك دروستده‌كه‌ن.
چەكدارانی میلیشیای حەشدی شەعبی لە ناوشاری كەركووك ھەڵمەتی دەستگیركردنی گەنجانی كورد و عەرەبی سوننەیان دەستپێكردووە و ماڵە كوردەكان دەپشكنن، ھەر ماڵێكیش كەسی لێ نەبێت دەرگاكەیان دەشكێنن.
سەرچاوەیەك لە كەركووك پێی راگه‌یاندین: چەكدارانی حەشدی شەعبی ھەڵمەتی گەڕان و پشكنینینی ماڵە كوردەكانیان لە شارەكە دەسپێكردووە و ژمارەیەك گەنجی كورد و عەرەبی سوننەیان دەستگیركردووە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت پاش داگیركردنی كەركووك چەكدارانی حەشدی شەعبی ئەشكەنجەی چەندین خەڵكی كورد و عەرەبی سوننەیانداوە و ماڵەكانیان تاڵانكردن، ھەروەھا ژمارەیەك ئەفسەری پۆلیس عەرەبی سوننەش لەلایەن چەكدارانی حەشد كوژران، دوێنێش دوو تەقینەوە لە بەردەم بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە كەركووك روویداوە و نزیكەی 20 كەس كوژران و برینداربوون.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه و بارودۆخی ناو شاری كه‌ركووك ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ڕای دەگەیەنێت، تا حەشدی شەعبی لە كەركووك بێت، هیچ گەرەنتییەك نییە بۆ پاراستنی ژیانمان، تا بگەڕێینەوە ناو شاری كه‌ركووك.
فوئاد حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ڕاگەیاند: لە 16ی ئۆكتۆبەرەوە ئاوارەی شاری هەولێر بووینە و ئێستاش هیچ گەرەنتییەك نییە بۆ پاراستنی ژیانمان بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە بۆ كەركووك و تەنانەت ئەو خەڵكانەی كە لە كەركووكن، ژیانیان لە ڕەوشێكی تەناهی باش‌دا نییە.
ئه‌مه له كاتێدا فه‌رمانده‌یه‌كی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌ێنێ، چه‌كدارانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی فریشته نین.
به‌پێی هه‌واڵێكی به‌غدا ئه‌لیوم ، كه‌ریم نوری، وته‌بێژی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندووه: چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی فریشته نین و هه‌ڵه نه‌كه‌ن، هه‌موو سه‌ربازانی دونیا هه‌ڵه ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.