Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:56

نێچیرڤانی بارزانی: ئاماده‌ین دۆسییه‌ی نه‌وت راده‌ست بکه‌ین به‌مه‌رجێک به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات

ده‌مانه‌وێ به‌ ئاشتییانه‌ بگه‌ینه‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
کوردستان TV
#7
100%

نێچیرڤانی بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ میدیاكان رایگه‌یاند:  هه‌رێمی كوردستان به‌ قۆناغێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێ و ده‌توانین به‌ یه‌كرێزی ئه‌م قوناغه‌ سه‌خته‌ تێپه‌ڕێنین.

هه‌روه‌ها گووتی: به‌هێزی سه‌ربازی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابن و ده‌مانه‌وێ به‌ ئاشتییانه‌ بگه‌ینه‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ، ئاماده‌شین له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

گوتیشی: تێبینی جددیمان له‌سه‌ر بوددجه‌ی 2018 ی عێراق هه‌یه‌و لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری ئاماده‌یه‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی هه‌یه‌ دۆسییه‌ی نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات، به‌مه‌رجێك به‌غدا مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات.

ئه‌م هه‌واڵه‌ نوێده‌كرێته‌وه‌

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.