له لایه‌ن سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان - لقی سلێمانییه‌وه كتێبێك له سه‌ر وێستگه‌كانی شاعیری كۆچكردو (شێركۆ بێكه‌س) له ژێر ناوی (قــه‌ڵـــه‌مـــی میـــللـه‌تێــك، وێستگه‌كانی ژیانی شێركۆ بێكه‌س له 205 وێنه‌دا) بڵاوكراییه‌وه.
شایانی باسه كتێبه‌كه له لایه‌ن (شاڵاو جه‌عفه‌ر)ه‌وه ئاماده كراوه و (هه‌رێم عوسمان) دیزاینی كردوه و به تیراژی (1000) دانه چاپ كراوه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.