Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:29

گرووپه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی خۆیان بۆ به‌شداریکردن له‌ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ ده‌که‌ن

عه‌بادی توانای نییه‌ حه‌شد له‌ به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردن دوور بخاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ماڵپه‌ری به‌غدا ئه‌لیوم ، راپۆرتێكی كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی ئینگلیزی خستۆته‌ روو و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ 38 گرووپی نێو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه‌ و به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ن.

له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه‌: زۆرینه‌ی حزبه‌ شیعه‌كانی به‌شدار بۆ هه‌ڵبژاردن خاوه‌نی گرووپی چه‌كدارین، جیا له‌وه‌یش كۆمسیۆن پێشتر ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ریان ده‌ربڕیووه‌ تا به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، سێ حزب له‌وانه‌یش سه‌ر به‌ هادی عامری سه‌رپه‌رشتیاری حه‌شد و قه‌واره‌ی صادقونی سه‌ر به‌ عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق تۆماركراون و ڕه‌زامه‌ندیان له‌ كۆمسیۆن پێ دراوه‌.

هاوكات ئه‌میر كه‌نانی سه‌ركرده‌ له‌ ڕه‌وتی سه‌در رایگه‌یاند: عه‌بادی هیچ كات ئه‌و توانایه‌ی نییه‌ گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌شداری كردنی هه‌ڵبژاردن دوور بخاته‌وه‌، په‌یامه‌كانیشی له‌وباره‌وه‌ ته‌نیا بۆ دڵنیایی دانه‌ به‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ كه‌ له‌ داهاتووی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ترسن، به‌ڵام به‌ كرده‌یی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌شداری ته‌واوی فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تێدا ده‌بێ.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.