فه‌رمانده‌یه‌كی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌ێنێ، چه‌كدارانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی فریشته نین .
به‌پێی هه‌واڵێكی به‌غدا ئه‌لیوم ، كه‌ریم نوری، وته بێژی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندووه: چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی فریشته نین و هه‌ڵه نه‌كه‌ن، هه‌موو سه‌ربازانی دونیا هه‌ڵه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه ناڵێن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی فریشته‌ن و هه‌ڵه ناكه‌ن، ئه‌وانه‌شی كاری نه‌شیاوییان كردووه له ئێمه نین.
دوای ئه‌وه‌ی له 16-9-2017میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ریان داگیركرد،به‌دڕنده‌ترین شێوه هێرشیان كرده سه‌ر كورد‌و ماڵ و خانووی كوردیان تاڵان كرد‌و دواتر سووتاندییان.جگه‌له‌مه‌یش به تانكی ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ر لاشه‌ی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان كه‌وتن.
دواترین كرداری نامرۆڤانه‌شیان تیرۆركردنی ئه‌ركان شه‌ریف، كامیرامانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان بوو، ئێستاش خۆیان له‌گه‌ڵ فریشته به‌راورد ده‌كه‌ن.
دوای روونبوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خه‌ریكه چه‌ند گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبی بخاته نێو لیستی تیرۆره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.