Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:20

شازاده‌یه‌کی سعوودیی به‌هۆی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی کۆپته‌ره‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بووه‌
شازاده‌یه‌كی سعوودیی به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كۆپته‌ره‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا
کوردستان TV
100%

ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی حكومه‌تی سعوودیه‌ رایگه‌یاند كه‌ شازاده‌یه‌كی سعوودیی به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لی كۆپته‌ره‌وه‌ له‌ نزیك سنووری یه‌مه‌ن كوژراوه‌.

كه‌ناڵی ئه‌لئه‌خباری سعوودیی رایگه‌یاند كه‌ شازاده‌ مه‌نسور بن مه‌قرون پارێزگاری عه‌سیر وێڕای چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ گه‌شتێكی ئاسمانیدا بوون ده‌كه‌ونه‌ خواره‌وه‌ و گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، تا ئێستاش هۆكاری كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی كۆپته‌ره‌كه‌ دیارنییه‌، به‌ڵام ده‌وترێت ئه‌و كه‌سانه‌ سه‌رقاڵی گه‌شت به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بوونه‌.

رۆژێك پێشتر حكومه‌تی سعوودیه‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ موشكێكی بالستیك له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی ناو خاكه‌كه‌ی كراوه‌ و هێزی به‌رگریی سعوودیه‌ش له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی ریاز له‌ ئاسماندا ته‌قاندوویه‌تیه‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیی و ده‌ستگیر كردنی چه‌ندین وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستی ئێستا و پێشووی ئه‌م وڵاته‌ له‌لایه‌ن شازاده‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمانه‌وه‌، ئه‌م جوڵه‌ سیاسییه‌ به‌ نیشانه‌ی پته‌وكردنی پێگه‌ی شازاده‌ گه‌نجه‌كه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌، وه‌ك به‌رپرسانی سعوودی ئاشكرایان كردووه‌ مه‌نسور بن مه‌قرون شازاده‌ی كوژراو، كوڕی یه‌كێك له‌ جێگرانی پاشایه‌تیی سعوودیه‌ بووه‌ و مه‌قرونی باوكی دوای گه‌یشتنی شا سه‌لمان به‌ ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاته‌كانی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ كه‌ تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك له‌ سه‌رنشینانی هه‌لی كۆپته‌ره‌كه‌ له‌به‌ر ده‌ست نییه‌، به‌ڵام رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودیی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ كه‌سیان له‌و رووداوه‌ رزگاریان نه‌بووه‌.


سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تی ڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.