به‌بۆنه‌ی مه‌راسیمی چله‌ی ئیمامی حوسێن له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومی رۆژێك له كه‌ركوك و سێ رۆژ له خانه‌قین كرایه پشوو.
راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت بریاریدا رۆژی پێنج شه‌ممه به‌بۆنه‌ی مه‌راسیمی چله‌ی ئیمامی حوسێن له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی كه‌ركوك بكرێته پشوو.
له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌ر به‌هه‌مان بۆنه‌وه بڕیار دراوه له‌شاری خانه‌قین سێ رۆژ بكرێته پیشوو.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر رێبوار تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: خه‌ریكه میلیشیا شیعه‌كان ناوچه كوردییه‌كانی شاری كه‌ركوك به شیعه ده‌كه‌ن و گه‌ره‌كه كوردییه‌كان له‌نێو خۆیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر سوپا و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی شاری كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوهكانیان داگیركرد ، خه‌ریكن ناوچه كوردییه‌كان به شیعه ده‌كه‌ن و دیموگرافیای ناوچه‌كه ده‌شێوێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.