له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا كه ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجامدراون، نزیكه‌ی 20 كه‌سیش بریندار بوون، به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ش داعش گرتوویه‌ته ئه‌ستۆ .
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌و دوو هێرشه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و ته‌قه‌كردن له گه‌ڕه‌كی خوور مسگه‌ر روویانداوه و دواتریش به ته‌قه له هاوڵاتیان درێژه‌ی پێدراوه .
رێكخراوی تیرۆریستیی داعش به راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌یه‌ك وێڕای گرتنه ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كان، رایگه‌یاندووه كه 50 كه‌س له‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌دا كوژراون .
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی داعشدا ئاماژه كراوه به‌وه‌ی كه دوای ته‌قینه‌وه و ته‌قه‌كردنه‌كان، بینای فه‌رمانگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی عه‌ده‌ن له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌م تیرۆیستانهوه ئاگری تێبه‌ردراوه و ژماره‌یه‌ك پۆلیسی ناو بیناكه له ئاگردا سووتاون .
پۆلیسی یه‌مه‌نیش رایگه‌یاند كه یه‌كێك له هێرشه‌كان به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له‌سه‌ر رێگه‌ی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رپرسی ئاسایشی عه‌ده‌ن بووه و هێرشی دووه‌میش له بینای فه‌رمانگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان روویداوه .
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.