وڵاتی سعودیە لیستێكی بڵاوكردەوە كە ناوی 40 سەركردەو ئەندامانی بەرپرسی پیلان و جێبجێكار و پالپشتی چالاكیە تیرۆرییە جۆراوجۆرەكانی گروپی حوسیەكانی یەمەنی تێدایە و بڕی 440 ملیۆن دۆلاریشی تەرخانكرد بۆ هەر كەسێك زانیاری لە سەر هەر یەكێك لەو ناوانەی لیستەكە ئاشكرا بكات یان دەستگیریان بكات یان شوێنی نیشتەجێبوونیان ئاشكرا بكات .
ئەو هەنگاوەی سعودیە دوای هەڵدانی مووشەكی بالیستی حوسیەكان هات كە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی شا خالیدیان لە ریاز كردە ئامانج و لە لایەن بەرگری ئاسمانی سعودی رێگەی پێنەدرا كە ئامانجی بپێكێت ، سعودیەش ئێرانی تۆمەتباركرد بەوەی ئەم مووشەكە لە دروست كردنی ئێرانە و حوسیەكانی یەمەن ئەم جۆرە مووشەكەیان نییە . سعودیە ناوی ئەم چل بەرپرسە حوسییەی لە ئاژانسە فەرمیەكانی هەواڵ بڵاوكردۆتەوە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.