Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:15

27 هاوڵاتی لەرووداوی تەقەکردنی کڵێسایەکی تەکساس کوژران

ناسنامەی‌ هێرشبەرەكەی‌ تەكساس راگەیەنرا
27 هاوڵاتی لەرووداوی تەقەكردنی كڵێسایەكی تەكساس كوژران
کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی چەكدارێك لەكاتی مەراسیمی یەكشەممەدا چووە ناو كڵێسایەك لە ویلایەتی تەكساس لە ئەمەریكا و تەقەی لە ئامادەبووان كرد بەلایەنی كەم 27 كەس كوژران و20 هاووڵاتی دیكە بریندار بوون .بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ تەنها یەك هێرشبەر لەرووداوەكەدا هەبووە.بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی سی ئێن ئێن هێرشبەرەكە لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێ كراوەو كوژراوە.
دوای لیًَكۆڵینەوە لەو رووداوە بەپێی گوتەی سەرچاوە ئەمنییەكان دەركەوتووە هێرشبەرەكە دانیشتوی‌ تەكساسەو ناوی‌ (دیفن باتریك كیلی‌) یەو تەمەنی‌ 26 ساڵە، هێزەكانی‌ پۆلیس تەرمەكەیان دۆزیوەتەوە.
كیلی‌ پێش هێرشەكە لەسەر هەژماری‌ خۆی‌ لەفەیسبوك وێنەی‌ ئەو جۆرە چەكەی‌ بڵاوكردووەتەوە كە لەهێرشەكەدا بەكارهێنراوە.

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.