Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:59

دوای کشانه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری له‌ ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ری هێرشی سعوودیه‌ و ئیسڕائیل بۆسه‌ر حزبوڵڵا هه‌یه‌

ترس و نیگه‌رانیی له‌ ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسیی لوبنانی ته‌نیوه‌
دوای كشانه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری له‌ ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ری هێرشی سعوودیه‌ و ئیسڕائیل بۆسه‌ر حزبوڵڵا هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

رۆژێك دوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری له‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی لوبنان، ترس و نیگه‌رانیی له‌ ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسیی ئه‌م وڵاته‌ی ته‌نیوه‌ و ژماره‌یه‌ك شڕۆڤه‌كاری سیاسی پێیانوایه‌ كه‌ ئه‌و وازهێنانه‌ی سه‌عد حه‌ریری له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ رێگه‌ خۆشكه‌رێك بۆ هێرشی هاوكاتی سعوودیه‌  وئیسڕائیل بۆسه‌ر حزبوڵڵای لوبنان.

هیلال خه‌شان مامۆستای زانسته‌ سیاسیه‌كانی زانكۆی ئه‌مریكیی به‌یرووت، پێیوایه‌ كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌عد حه‌ریری زۆر مه‌ترسیداره‌ و ئاكامه‌كانی له‌وه‌ قورسترن كه‌ لوبنان بتوانێت به‌رگه‌ی بگرێت.

ناوبراو ئه‌وه‌شی وت كه‌ حه‌ریری به‌ له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی حزبوڵڵا هیچ ركابه‌ری له‌ بواری سه‌ربازیدا له‌ لوبنان نییه‌، به‌مكاره‌ی بووه‌ هۆی ده‌ستپێكردنی جه‌نگێكی سارد كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ جه‌نگی ناوخۆیی به‌دوای خۆیدا بهێنێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ فادیا كه‌یوان مامۆستای زانكۆی سه‌ن ژۆزێفی به‌یرووتیش بڕوای وایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تیڕامانه‌ كات و شوێنی راگه‌یاندنی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌یه‌، نه‌ك خودی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌.

ئه‌م مامۆستایه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌مجۆره‌ بێت هه‌ردووك ركابه‌ری سه‌ره‌كیی ناوخۆی لوبنان، واته‌ حزبوڵڵای پشتبه‌ستوو به‌ ئێران و به‌ره‌ی سه‌عد حه‌ریری كه‌ له‌لایه‌ن سعوودیاوه‌ پشتیوانیی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ پێكدادان له‌نێوانییان رووبدات و ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش له‌ ئارادایه‌ كه‌ هێرشیكی سه‌ربازیی له‌ دژی حزبوڵڵا بكرێت.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسا، له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌گه‌ر پێكدادان له‌نێوان حزبوڵڵا و به‌ره‌ی سه‌عد حه‌ریری رووبدات، گریمانه‌ ده‌كرێت حزبوڵڵا له‌لایه‌ن ئیسڕائیلی دوژمنی دێرینه‌یه‌وه‌  هێرشی بكرێته‌سه‌ر.

هه‌روه‌ها هیلال خه‌شان مامۆستای زانكۆی ئه‌مریكیی له‌ به‌یرووت، له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌شی وت كه‌ سه‌عد حه‌ریری به‌م ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌یه‌ ره‌وایی به‌خشیی به‌ هه‌ر جۆره‌ هێرشێك بۆ سه‌ر حزبوڵڵای لوبنان.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تی ڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.