Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:40

بکوژی گەنجەکەی هەولێر رادەستی پۆلیس کرا

باوکی تاوانبار کوڕەکەی رادەستی پۆلیس کرد
کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو کەسەی تۆمەتبارە بەوەی گەنجێکی کوشتووە لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لەبەردەم چێشتخانەیەکدا، لەلایەن باوکییەوە ڕادەستی پۆلیس کراوە.

رۆژی یەکشەممە 5-11-2017، پۆلیسی هەولێر راگەیێندراوێکی لەسەر دەستگیرکردنی بکوژرەکەی شەوی رابردووی هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند "دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەهۆی ده‌ماقاڵیه‌وه‌ لە نێوان دوو گەنجدا لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لە پێش چێشتخانەیەک دەبێتە کێشە و بەوهۆیەوە گەنجێک دەکوژرێت، دواتر تۆمەتبار لەشوێنی رووداو ڕادەکات، بەڵام ئەمڕۆ یەکشەممە (5-11-2017) باوکی تاوانبار کوڕەکەی رادەستی پۆلیس کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.