ژمارەیەک باڵیۆزی نوێی سعودیە لە بەردەم شای سعودیە سوێندی یاساییان خوارد، لە نێویاندا باڵیۆزی نوێی سعودیە لە عێراق هەبوو.
ئەو باڵیۆزانه رۆژی یەکشەممە 5/11/2017 لەبەردەم سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە سوێندنی یاساییان خوارد، بریتین بوون لە:
- عەبدولعەزیز بن خالید شەممەری، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق.
- وەلید بن محەممەد یەعقوب، باڵیۆزی سعودیە لە لوبنان.
- زوهێر بن محەممەد ئیدریسی، نوێنەری هەمیشەیی سعودیە لە رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی.
- سەعد بن محەممەد عرێفی، نوێنەری هەمیشەیی سعودیە لە یەکێتیی ئەوروپا.
پێشتر سامر سەبهان باڵیۆزی سعودیە بوو لە عێراق، بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرژی لەگەڵ بەپرسانی عێراق و قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکان، مانگی ئابی 2016 عێراقی جێهێشت و کرایە وەزیری دەوڵەتی سعودیە بۆ کاروباری کەنداو.
لەو کاتەوە عەبدولعەزیز بن خالید شەممەری کاروبارەکانی باڵێۆزخانەی سعودیەی لە بەغدا بەڕێوەدەبات، بەڵام ئەمڕۆ بەفەرمی وەک باڵیۆز دەستبەکاربوو.
جگە لە بەغدا لە 22-2-2016 ەوە سعودیە کونسوڵخانەی لە هەولێر کردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.