Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:00

ترەمپ: ئێران لەپشت ئەو مووشەکە بووه‌ کە ئاراستەی سعوودیه‌ کرا

مووشەكێك له‌ لایه‌ن حوسیه‌كانه‌وه‌ ئاراستەی سعوودیه‌ كرا
کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمریكا حكومەتی ئێرانی تۆمەتبار دەكات بەوەی كە لە پشت وەشاندنی ئەو مووشەكەوە بووە كە ئاراستەی سعوودیه‌ كرا لەلایەن چەكدارانی حوسی و سوپای یەمەنی سەربە علی عەبدوڵا ساڵح.

لەكاتی دابەزینی لە فرۆكەكەی تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن كەبەسەردانێك گەیشتە ئەو وڵاتە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لە وەڵامی رۆژنامەنوساندا رایگەیاند" بەرای من ، ئێران لەپشت وەشاندنی ئەو موشەكەوە بوو كە ئاراستەی فرۆكەخانەی ریازی پایتەختی سعوودیە كراوە، ئێمە ئەوە چاك دەزانین كە چۆن موشەكەكە ئاڕاستە كراوە و چۆنیش سیستمی دژە موشەكی ئەو موشەكەی هەلوەشاندەوە.

تێزانین هێزى بەرگری ئاسمانی سعوودیە شەوی ڕابردوو بڵاویكردوە كە موشەكێكی بالیستیان لە رۆژهەڵاتی ریازەوە پوچەڵكردوەتەوە، دوای ئەوەی لەلایەن چەكدارانی حوسیەوە لە یەمەنەوە ئاراستەكراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.