Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:44

کۆنگرێسى ئه‌مه‌ریکا پرۆژه‌ یاسایه‌ک دژى حه‌شدی شه‌عبی پێشکه‌ش ده‌کات

كۆنگرێس سێ گروپى سه‌ربه‌ حه‌شدى شه‌عبى ده‌خاته‌ لیستى تیرۆره‌وه‌
کوردستان TV
100%

كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵدایه‌ پرۆژه‌ یاسایه‌ك پێشكه‌ش بكات و سێ گرووپی ناو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، بخاته‌ لیستی سه‌پاندنی سزای تیرۆره‌وه‌.

كۆنگرێسی ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات هه‌ر یه‌كه‌ له‌ "عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با، كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق" كه‌ سه‌ر به‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیین، بخاته‌ لیستی ئه‌و گرووپانه‌ی سزای تیرۆریان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، ئاماده‌كاریی بۆ پرۆژه‌ یاسایه‌ك كراوه‌ تا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ئه‌و سزایانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ تیرۆره‌وه‌، به‌سه‌ر ئه‌و سێ گرووپه‌ میلیشیایه‌دا بسه‌پێنن كه‌ به‌ بناغه‌ی حه‌شدی شه‌عبی داده‌نرێن و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌كرێن، به‌تایبه‌تی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با كه‌ راسته‌وخۆ سه‌ر به‌ فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ له‌ دانیشتنه‌كانی داهاتووی ساڵی 2017 - 2018 له‌ناو كۆنگرێسی ئه‌مریكا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.

رۆژی28/10/2017 هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ تیرۆریست ناوبردو و گووتی" له‌ ساڵی 2009 وه‌ له‌ لیستی تیرۆری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادایه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.