Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:40

مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندنی باڵا گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاندراوێکی بلاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە ڕاگەیاندراوێکیدا ئاشکرای کرد، کە مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندنی باڵا گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/11/2017، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاندووە: "لە ھەندێک ماڵپەڕ و پەیچ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زانیارییەکی ناڕاست و بێ بنەما بڵاو کراوەتەوە، کە گوایە وەزارەتی خوێندنی باڵا گۆڕانکاری لە مەرجی  توانستی زمانی ئینگلیزی کردووە، لێرەوە سەرجەم کاندیدەکان دڵنیا دەکەینەوە، کە ئەم زانیارییانە بێ بنەما و دوورن لە ڕاستییەوە، چونکە بابەتی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی بەپێی ڕێنمایی ژمارە (4)ی خوێندنی ماستەر و ڕێنمایی ژمارە (5)ی خوێندنی دکتۆرا لە وەزارەتەکەمان ڕێکخراوە و ھیچ گۆڕانکارییەکیش لە ڕێنماییەکاندا نەکراوە و وەک خۆی ماوەتەوە".

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەشڵێت: "ئەم قسەو باسانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باس دەکرێن، ھیچ بنەمایەکیان نییە و وەزارەتەکەمان ھەڵوێستی فەرمی تەنیا لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ناونیشانی (www.mhe-krg.org) بڵاو دەکاتەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.