Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 12:54

کوردێکی تری خانه‌قین له‌سه‌ر ئاڵای کوردستان شه‌هید بوو

دوای 18 رۆژ برینداربوونى گیانی له‌ده‌ستدا
كوردێكی تری خانه‌قین له‌سه‌ر ئاڵای كوردستان شه‌هید بوو
کوردستان TV
100%

دوای 18 رۆژ برینداربوونى گه‌نجێكی كورد له‌ دژی سووتاندنی ئاڵای كوردستان، گیانی خۆی له‌ پێناو سه‌ربه‌خۆیی و ئاڵای كوردستان به‌ خاك به‌خشی و چووه‌ ریزی نه‌مرانی كاروانی سه‌ربه‌خۆیی .

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى خانه‌قین به‌ ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند له‌ خۆپیشاندانی 19ـی ئۆكتۆبه‌ری كوردانی خانه‌قین دژی سووتاندنی ئاڵای كوردستان له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و ملیشیا شیعه‌كان 2 گه‌نجی ئه‌م شاره‌ بوون به‌ قووربانی و درانه‌ به‌ر ده‌سترێژی گولله‌ یه‌كێك له‌ خۆپیشانده‌ره‌كان به‌ ناوی مه‌حه‌مه‌د نووری هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ به‌ ده‌سترێژی گولله‌ی میلیشیاكان شه‌هید بوو .

هاوكات هه‌ر له‌و خۆپیشاندانه‌دا گه‌نجێكی تریش به‌ ناوی حوسێن ئه‌حمه‌د عه‌زیز ده‌لۆیی به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت، كه‌ به‌ داخه‌وه‌ دوای 18 رۆژ برینداربوونى ئه‌م گه‌نجه‌ گیانی خۆی له‌ پێناو سه‌ربه‌خۆیی و ئاڵای كوردستان به‌ خاك به‌خشی و چووه‌ ریزی نه‌مرانی كاروانی سه‌ربه‌خۆیی .
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.