له سه‌ر شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل ده‌بێته ده‌مه‌قاڵی نێوان دوو شۆفێر له ئاكامدا دوو تۆمه‌تبار دوو گوللـه ده‌ته‌قێنن، گوللـه‌یه‌ك به‌ر یه‌كێكی دیكه ده‌كه‌وێت و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و كاتژمێر (١١:٣٠)ی شه‌و پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه به‌بوونی ڕووداوێكی كوشتن له شه‌قامی (١٠٠)م نزیك بازاڕی له‌نگه، دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو ده‌ركه‌وت كه‌وا هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (ئه‌نجام جمال محمود)، ته‌مه‌ن (٢٠)ساڵ، به‌هۆی گوللـه‌یه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتبوو گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان وا ده‌ركه‌وتووه كه‌وا له چێشتخانه‌یه‌ك له سه‌ر شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل ده‌بێته ده‌مه‌قاڵی نێوان دوو شۆفێر له ئاكامدا دوو تۆمه‌تبار دوو گوللـه ده‌ته‌قێنن، گوللـه‌یه‌ك به‌ر ناوبراوی سه‌ره‌وه ده‌كه‌وێت و گیان له‌ده‌ست ده‌دات، هه‌ردوو تۆمه‌تبار له شوێنی ڕووداو ڕاده‌كه‌ن.ته‌رمه‌كه هه‌ڵگیراوه و ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادی كرا.
په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م ڕووداوه كرایه‌وه و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كرا به‌ڕێزیان بڕیاریدا به‌به‌ند كردنی هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌پێی مادده (٤٠٦) له ی. س. ، پۆلیس تائێستاش سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.