Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:51

هه‌زار و ٩١٠ منداڵ و ئافره‌تی داعش له‌ مووسڵه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ به‌غدا

زۆربه‌یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆفیه‌تی جارانن
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری خۆیان ئاماده‌ كردووه‌ كه‌ هه‌زار و ٩١٠ منداڵ و ئافره‌تی بیانی داعش له‌ نزیك مووسڵه‌وه‌ بگوازنه‌وه‌ بۆ نزیك شاری به‌غدا.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی به‌ هاوبه‌شی خۆیان ئاماده‌ كردووه‌ كه‌ هه‌زار و ٩١٠ خێزانی بیانی داعش كه‌ له‌ ئافره‌ت و منداڵ پێكهاتوون بیانگوازنه‌وه‌ بۆ سه‌ربازگه‌ی تاجی به‌ دووری ٤٠ كلیۆمه‌تر له‌ باكووری به‌غدا.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان له‌ هه‌زار و ١٥٠ منداڵ و ٧٦٠ ئافره‌ت پێكهاتوون كه‌ زۆربه‌یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆفیه‌تی جارانن.

ئه‌و ئافرتانه‌ی داعش به‌ سنوور به‌زاندن تۆمه‌تبار بكرێن به‌ تایبه‌تیش كه‌ زۆربه‌یان بانگه‌شه‌ی ئه‌و ده‌كه‌ن كه‌ به‌ یاوه‌ری هاوسه‌ره‌كانیان له‌ سووریاوه‌ هاتوونه‌ته‌ عێراق، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كیان كچی بچووكن له‌ كاتی بوونی داعش له‌و دوو وڵاته‌ هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعشدا كردووه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.