دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی سه‌ر شه‌قام له ده‌ربه‌ندیخان به‌رده‌وام بوو به دابه‌شكردنی خه‌ڵات له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه كۆتایی به‌م فێستیڤاڵه هات.
شانۆگه‌ری "خۆشه‌ویستی له دابق" له نوسینی راڤیار نه‌وزاد و ده‌رهێنانی سه‌ربه‌ست میرزا خه‌ڵاتی باشترین نمایشی فێستیڤاڵه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له هه‌مان نمایشدا شێنێ حه‌یده‌ر خه‌ڵاتی باشترین كچه ئه‌كته‌ری پێبه‌خشرا وه خه‌ڵات نه‌وزاد خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كوری به‌ده‌ستهێنا، سه‌ربه‌ست میرزا خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری به‌ده‌ستهێنا.
خه‌ڵاتی باشترین بیرۆكه و دووه‌م به‌رهه‌می فێستڤاڵ درا به شانۆگه‌ری "كێ له‌گه‌ڵمه؟
خه‌لاتی دووه‌می ده‌رهێنانیش درا به شانۆكار عومه‌ر عه‌بدوڵا له‌شانۆگه‌ری “كه‌لاوه” كه به‌رهه‌می شانۆكارانی گه‌رمیان بوو، خه‌ڵاتی دووه‌مین كچه ئه‌كته‌ریش درا به هه‌ستیار جه‌وهه‌ر له‌شانۆگه‌ری "میوزیكژهنهكه" به‌رهه‌می شانۆكارانی رانیه، خه‌لاتی دووه‌م ئه‌كته‌ری كوڕیش درا به نه‌هرۆ مه‌لا محه‌مه‌د له‌شانۆگه‌ری "په‌یامی دوو جه‌نگاوه‌ر" به‌رهه‌می به‌ڕێوبه‌رێتی شانۆی سلێمانی بوو.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.