Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 16:19

سعوودیه‌ : چ جیاوازییه‌ک له‌ نێوان حزبوڵڵای لوبنان و داعشدا هه‌یه‌

هانی سه‌عد حه‌ریری مان نه‌داوه‌ تا ده‌ست له‌كاربكشێنێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعوودیه‌ بۆ كاروباری كه‌نداو، رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان هانی سه‌عد حه‌ریری-یان نه‌داوه‌ تا له‌ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان ده‌ست له‌كاربكشێنێته‌وه‌.

سامر سه‌بهان ،وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعوودیه‌ بۆ كاروباری كه‌نداو رایگه‌یاند: پێشتر سعوودیه‌ له‌ هه‌موو كاتێكدا پیشتیوانی له‌ سه‌عد حه‌ریری كردبوو له‌وانه‌ پشتیوانیكردن له‌ رێككه‌وتنی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت كه‌ له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٦دا، واژوو كرا.

هه‌روه‌ها گوتی: حزبوڵڵای لوبنان هه‌وڵی دا شه‌ڕه‌كان له‌ سووریاوه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ لوبنان و هه‌روه‌ها هه‌وڵی دا گورز له‌ناوخۆی لوبنان و وڵاتانی عه‌ره‌بی بوه‌شێنێت.

گوتیشی: چ جیاوازییه‌ك له‌ نێوان حزبوڵڵای لوبنان و داعشدا، هه‌یه‌، ئه‌و دوو رێكخراوه‌ تیرۆر ده‌هێننه‌ ناوچه‌كه‌ و به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌وه‌ش له‌ ئه‌ستۆی ئێراندایه‌.

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.