Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 16:37

بوشی باوک و کوڕ پێیانوایه‌ تڕامپ سه‌رۆک کۆمارێکی لێوه‌شاوه‌ نییه‌

به‌ڕای ئه‌وان دۆناڵد تڕامپ زۆر نائاگایه‌ له‌ كاروباری سیاسیی
George W Bush
کوردستان TV
100%

له‌ بنه‌ماڵه‌ی بوش كوڕ و باوكێك بوونه‌ته‌ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، كه‌ له‌ رواڵه‌تدا وه‌ك دیاره‌ هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تڕامپ له‌ حزبی كۆمارییه‌كانن، به‌ڵام كه‌مترین نرخ بۆ كرده‌وه‌ سیاسییه‌كانی ناوبراو دانانێن و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه‌ ئه‌م سه‌رۆك كۆماره‌ی ئێستای وڵاته‌كه‌یان حزبی كۆماریخوازه‌كانی لاواز كردووه‌ .

له‌ كتێبێكدا له‌ژێر ناونیشانی دوایین كۆماریخوازه‌كان كه‌ به‌مزووانه‌ له‌ژێر چاپ ده‌رده‌چێت، ئه‌م باوك و كوڕه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ڕای ئه‌وان دۆناڵد تڕامپ زۆر نائاگایه‌ له‌ كاروباری سیاسیی .

له‌ شوێنێكی دیكه‌شدا بوشی باوك ده‌ڵێت تڕامپ ته‌نیا به‌دوای گه‌یشتن به‌ خواسته‌ كه‌سییه‌كانی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت .

بوشی كوڕیش پێیوایه‌ كه‌ ئه‌م كابرایه‌ هیچ له‌ مانای سه‌رۆك كۆماریی تێنه‌گه‌یشتووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا كۆڕای هه‌ردووكیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تڕامپ زیانی زۆری به‌ حزبی كۆماریخوازانی ئه‌مریكا گه‌یاندووه‌ .

شایه‌نی باسه‌ كه‌ بوشی باوك ئه‌وه‌شی وتووه‌ كه‌ له‌ دوایین خولی هه‌ڵبژارده‌نه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری وڵاته‌كه‌یدا ده‌نگیداوه‌ به‌ هیلاری كلینتۆن كه‌ له‌ حزبی ركابه‌ریان بووه‌، واته‌ حزبی دیموكراتی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا .

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.