به‌غدا به نیازه سزای ئه‌و فه‌رمانبه‌ره كوردانه بدات كه به‌شدارییان له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووه.
كامل زه‌یدی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به ئاژانسی سپوتنیكی رووسی رایگه‌یاند: نووسراوێكی حكومه‌ت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی ئیتیحادی گشتێنراوه، وه‌زاره‌ته‌كانیش راسپێردراوه ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره كوردانه كۆبكه‌نه‌وه كه به‌شدارییان له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌ڵام تا ئه‌م ساته هیچ سزا و رێكارێك دژی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌رنه‌كراوه كه ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه.
گوتیشی: لیژنه راسپێردراوهكه راپۆرتێكی ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق بخوێنرێته‌وه و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
پێشتریش به‌غدا لیستیكی ئاماده كردبوو كه ناوی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌منتاری كوردی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناوی به‌شداریكردن له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سزایان بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.