Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:48

حکوومەتی عێراق زەیدی دەگەڕێنێتەوە ناوچه‌ کوردستانییه‌کان

عەبدولئەمیر زەیدی ئەفسەرێكی پێشووی ڕژێمی بەعسی ڕووخاوە
کوردستان TV
100%

دوای 10 ساڵ لە پێشڕەوی هێزەكانی دیجلە بە سەرۆكایەتیی عەبدولئەمیر زەیدی سەر بە نووری مالیكی و ئەفسەرێكی پێشووی ڕژێمی بەعس، جارێكی تر حكوومەتی عێراق زەیدی دەگەڕێنێتەوە و بڕیارە بكرێتە سەرپەرشتی تەواوی كردەوەگەلەكانی "سەپاندنی یاسا" دژ بە كورد.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4/11/2017 سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئاشكرایكرد، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌ریقی روكن، عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی، یاریده‌ده‌ری سوپاسالاری عێراقی بۆ ئه‌ركی سه‌پاندنی یاسا و گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان راسپاردووه‌.

سه‌رچاوه‌ه‌یه‌ك رایگه‌یاند: عەبدولئەمیر زەیدی لە داهاتوویەكی نزیكدا بڕیاری بۆ دەردەچێ و دەكرێتە فەرماندەیی گشتیی كردەوەگەلی "سەپاندنی یاسا" لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.

هەروەها گوتی، ئەمە دوای ئەوە دێ كە عەبدولئەمیر زەیدی لە ساڵی 2006 و 2007 بە فەرمانی مالیكی هێزی دیجلەی بۆ دژایەتی كوردستان بەكار هێنا.

عەبدولئەمیر زەیدی ئەفسەرێكی پێشووی ڕژێمی بەعسی ڕووخاوە و دوای 2003 و بوونی مالیكی بە سەرۆك وەزیرانی عێراق، خۆی لە مالیكی نزیك كردەوە و پابەندبوونی تەواوی خۆی بۆ بڕیار و ڕاسپاردەكانی دەربڕی، دواتر فەرماندەیی هێزەكانی دیجلە لەلایەن مالیكییەوە پێك هێنرا و عەبدلئەمیر زەیدی بە فەرماندەیی ئەو هێزە دانراوە و بەرەو كەركووك و خانەقین هەوڵی پێشڕەوی كردنیان دا، بە كەسێكی سەرسەختی دژ بە كورد ناسراوە، بۆیە بەغدا بە مەبەست دەیانەوێ بۆ كوشتنی كورد و تاوانی گەورە، ئەو ئەفسەرەی بەعس بهێننەوه و پۆست و بەرپرسیاریەتی گەورەی سەربازی پێ بدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.