جه‌عفه‌ر حوسه‌ینی، گوته‌بێژی سه‌ربازی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق كه گرووپێكی ناو حه‌شدی شه‌عبییه‌و ئێران پاڵپشتیان ده‌كات و به فه‌رمانی تاران ده‌جووڵێنه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌ر چه‌نده ئه‌مریكا پێشنیازی بۆ حكومه‌تی عێراق كردووه تا مه‌شق و راهێنان به سوپای عێراق بكات، به‌ڵام ئه‌و پێشنیازه له‌لایه‌ن "گرووپه بهرگریكارهكانهوه" ره‌تده‌كرێته‌وه‌و ئێمه رێگه‌ناده‌ین له‌ژێر هیچ ناوێك‌دا هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بمێننه‌وه‌و داوا ده‌كه‌ین له عێراق بچنه ده‌ره‌وه".
حوسه‌ینی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی مه‌یادین گوتوویه‌تی: "ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا عێراقی تێدایه، هۆكاره‌كه‌ی بوونی ئهمركییهكانه، بۆیه ریگهنادهین ئه‌زموونه‌كانی ئه‌مریكا دووباره ببێته‌وه، حكومه‌تی عێراق توانای سه‌ربازی و ئابووری وه‌های له به‌رده‌ستدایه كاری به راوێژكاریی ئه‌مریكییه‌كان نه‌بێت".
گوته‌بێژه‌كه‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراق ده‌ڵێت: "رزگاركردنی قه‌زای قائیم، ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه و بوونی گرووپه‌كانی به‌رگریكاری عێراقی "حه‌شدی شه‌عبی" له سنووره‌كانی عێراق و سووریا پرۆژه‌ی ئه‌مریكا بۆ دابه‌شكردن شكست پێده‌هێنێت".
حوسه‌ینی ده‌ڵێت: "ئه‌مریكا ساڵی 2010 حزبوڵڵای عێراقی خستووه‌ته لیستی تیرۆره‌وه و هێشتا وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه شانازی ده‌كه‌ین كه دوژمنی ئهمریكابین".
گوته‌بێژی سه‌ربازی حزبوڵڵای عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ئه‌مریكییه‌كان فشارێكی زۆریان خستبووه سه‌ر حكومه‌تی عێراق تا شارۆچكه‌ی قائیم كۆنترۆڵ نه‌كه‌نه‌وه‌و ئێستاش رێگرن له‌وه‌ی له داهاتوودا بگه‌نه‌وه ئه‌و ھێزانه‌ی به‌ره‌و ئه‌لبوكه‌مالی سووریا دێن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.