Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:53

سه‌رۆکوه‌زیرانی لوبنان: ئێران له‌ هه‌ر شوێنێک بێت کێشه‌ و فیتنه‌ی تێدا ده‌بێت

سه‌عد حه‌ریری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند
کوردستان TV
100%

سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند و گوتی: ئێران له‌ هه‌ر شوێنێك بێت كێشه‌ و فیتنه‌ی تێدا ده‌بێت و ده‌سته‌كانی ئێرانیش له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌بڕدرێن.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌كارهێنانی چه‌كی حیزبوڵڵا له‌دژی خه‌ڵكی لوبنان و سووریا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ ، حیزبوڵڵا به‌ چه‌ك ئه‌مری واقیع له‌ لوبنان ده‌سه‌پێنێت.

گوتیشی: ده‌ستێوه‌ردانی حیزبوڵڵا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا بۆ دروستكردووین.

حه‌ریری ده‌شڵێ: ئێران ده‌یه‌وێت جیهانی عه‌ره‌بی وێران بكات ، به‌ڵام ئه‌و خراپه‌كارییه‌ی ئێران بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌ینێرێت، رووبه‌ڕووی خۆی ده‌بێته‌وه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.