گۆڤاری فۆربس ساڵانه به هێزترین ئافره‌تی ساڵ له‌سه‌ر بنه‌مای كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژیان و دهركهوتیان له میدیاكان ده‌ست نیشان ده‌كات.
بۆ ئه‌مساڵ گۆڤاری فۆربس لیستی ناوی به‌هێزترین ئافره‌تانی جیهانی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ٢٣ ئافره‌ت نناویان له لیسته‌كه‌دا هاتووه لهریزبهندییهكهدا ئه‌نگێلا مێركل ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له پله‌ی یه‌كه‌م دێت دوای ئه‌و تێرێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا دێت.
گۆڤاری فۆربس بڵاویكرده‌وه كه مێلیندا گه‌یتس كه هاوبه‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی بیڵ ئاند گه‌یتس-ه به سێهه‌م به‌هێزترین ئافره‌تی جیهان دیاریكراوه، چواره‌م ئافره‌تیش كه له ڕیزبه‌ندیه‌كه‌دا ناوی هاتووه شێرڵ ساندبێرگ به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی جێبه‌جێكاری فه‌یسبوكه وه ماری بارا به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای جێنێراڵ مۆتۆرس كه كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبیله به پێنجه‌م ئافره‌ت به‌هێزی جیهان دیاریكراوه
هه‌رله نێو ئه‌و كه‌سایه‌تیه دیارانه‌ی كه ناویان له لیسته‌كه‌دا هاتووه ئیڤانكا تره‌مپ كچی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌یه كه به ١٩هه‌مین ئافره‌تی به‌هێزی جیهان دیاریكراوه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه له كۆشكی سپی‌دا ده‌یبینێت.
له‌گه‌ڵ شێخه حسێنه واجد سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌نگلادش وه‌كو ٣٠ هه‌مین ئافره‌تی به‌هێزی جیهان ناوی هاتووه، و ئۆنگ سان سو كی ڕاوێژكاری میانمار و سه‌رۆكی پارتی باڵا ده‌ستی وڵاته‌كه له پله‌ی ٣٣ی لیسته‌كه‌دایه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.