هه‌ر چه‌نده شوێنه‌كه و مێژوو نازادرێت گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی كوڕه‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده له لایه‌ن ده‌زگای پارێزه‌ری دیموكراسی كه بارگای سه‌ره‌كی له‌واشنتۆنه بڵاو كراییه‌وه.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا هه‌مزه‌ی كوڕی ئوسامه بن لادن سه‌رۆكی پێشووی قاعیده له دیوهخانـێكدا به جلی عه‌ره‌بییه‌وه دانیشتووه و ژماره‌یه‌ك كه‌س به جلوبه‌رگی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵی دانیشتوون.
كاتی خۆش چه‌ندین سه‌ركرده و سه‌رچاوه‌كانی ناو قاعیده باسیان له‌وه كردووه، كه هه‌مزه هه‌وڵ ده‌دات شوێنی باوكی بگرێته‌وه و ببێته سه‌رۆكی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه.
شایانی باسه ئوسامه بن لادن له رۆژی 2/5/2011 له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكی له شاری ئه‌بوه‌ت ئاباد له پاكستان، كوژرا.
سه‌رچاوه/ سكای نیوز ئه‌لعربییه
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.