وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگهیاند بارودۆخی رۆژنامهنووسان له عێراق زۆر خراپه و مهترسیی ژیانیان لهسهرهو دهرفێنرێن و دهكوژرێن. ئهمهش لهبهر ئهم هۆكارانه دهگهرێتهوه رۆژنامەنووسەکان تیشک دەخەنە سەر گەندەڵییەکان و دیاردە خراپەکان، هەڕەشەی گرووپە تاوانبارەکان دەردەخەن، وەڵامی هەواڵ و پڕوپاگەندە ساختەکان دەدەنەوە و ئەم هەنگاوانەش بۆ بەها دیموکراسییەکانی جیهان گرنگن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا باس لەو مەترسیانە دەکات کە رۆژنامەنووسان لە هەندێک ناوچەی جیهاندا لە کاتی رووماڵکردنی رووداوەکان و راپەڕاندنی کارەکانیان رووبەڕوویان دەبنەوە.
لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە، رۆژنامەنووسەکان تیشک دەخەنە سەر گەندەڵییەکان و دیاردە خراپەکان، هەڕەشەی گرووپە تاوانبارەکان دەردەخەن، وەڵامی هەواڵ و پڕوپاگەندە ساختەکان دەدەنەوە و ئەم هەنگاوانەش بۆ بەها دیموکراسییەکانی جیهان گرنگن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دەدا، زۆرجار رۆژنامەنووسەکان لە لایەن ئەوانەوە رووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە کە دەیانەوێت بێدەنگیان بکەن و لە چەندین شوێنی ئەم جیهانەیشدا تاوانی دژ بە رۆژنامەنووسان ئەنجام دەدرێت و تاوانبارەکانیش سزا نادرێن.
بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەوەی پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە، رۆژنامەنووسەکان ئاماژە بە ترساندنیان و هەڕەشەی کوشتن لێیان دەکەن. لە سووریاش رۆژنامەنووسە ناوخۆیی و بیانییەکان بەردەوام هێرشیان دەکرێتە سەر و دەکوژرێن، ئەوەش کاتێک رووماڵی شەڕەکە دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، لە تورکیاش هێرشکارانی سەر رۆژنامەنووسان و دامەزراوە میدیاییەکان سزایەکی کەمیان دەدرێت، راگەیێنراوەکە باس لە رەوشی رۆژنامەنووسان لە وڵاتانی رووسیا و ڤەنزوێلا و چەند وڵاتێکی دیکەش دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە شەوی 29 لەسەر 30ی 10-2017 لە قەزای داقووق، كۆمەڵێك چەكدار هێرشیان كردووەتە سەر ماڵی كامێرامانێكی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی، زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان و بە چەقۆ دەیکوژن. بەڕێوەبەری گشتی كەناڵەكە دەڵێت: كارمەندەکەمان بە بەرچاوی خێزانەكەیەوە لەلایەن هێزێکی دەمامکدار بە چەقۆ شەهیدكراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.