دوای ئەوەی دادگای تاوانەكانی دەستەی نەزاهەی عێراق بڕیاری گرتنی بۆ پارێزگاری پێشووی شاری دهۆك دەركرد بە بیانووی ئەنجامدانی گەندەڵی، ئەمڕۆ پێنجشەمه، پارێزگای دهۆك ڕوونكردنەوەیەكی لەمبارەیەوە بڵاو كردەوە.
پارێزگای دهۆك لە ڕوونكردنەوەكەیدا ڕایگەیاندووە، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بڕیارێك لە دەزگەكانی ڕاگەیاندن بڵاو بۆتەوە كە جۆرێك ناو شكاندنی "تەمەر ڕەمەزان" پارێزگاری پێشووی تێدایە كە بەبڕیارێكی ئامادەنەبووی لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی نەزاهە بڕیاری گرتنی دراوە لەسەر ئەوەی گوایە ئۆتۆمبێلێكی لاندكرۆزەر مۆدیل 2005ی نەگەڕاندۆتەوە وەزارەتی بەرگری عێراق.
لە ڕوونكردنەوەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە پارێزگاری پێشوو هیچ ئۆتۆمبێلێكی وەزارەتی بەرگری عێراقی لا نەبووەو هیچ بەڵگەیەك نییە بۆ ئەوەی ئەو بڕیارەی دادگای لێكۆڵینەوەی نەزاهە بسەلمێنێت.
ڕوونكردنەوەكە دووپاتی كردۆتەوە كە پارێزگاری پێشووی دهۆك لە ڕێگەی بریكارە یاساییەكانییەوە تانەی لە بڕیارەكە داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.