Erbil 32°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:28

وەزیری هەواڵگریی ئیسرائیل هەڕەشە لە حزبوڵڵای لوبنانی دەکات

ئیسرائیل: هەموو هاوکارییە سەربازییەکان بۆ حزبوڵڵای لوبنان، دەکه‌ینه‌ ئامانج
کوردستان TV
100%

وەزیری هەواڵگریی ئیسرائیلی هەڕەشە لە میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی دەکات و رایدەگەیەنێت، سوپای وڵاتەکەی هەموو هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئەو حزبە، دەکاتە ئامانج.

ئیسرائیل کاتس، وەزیری هەواڵگریی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی ئەمنیی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، ناتوانێ قسە لەسەر هەواڵی بۆردومانی ناوچەیەکی سووریا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی، بکات.

ئیسرائیل کاتس هەروەها رایگەیاندووە، کە هەر هاوکارییەی سەربازی بۆ میلیشیای حزبوڵڵای کلوبنانی بنێردرێت، سوپا و فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە رێگادا دەیکاتە ئەمانج و بۆردومانی دەکات، ”ناردنی چەک بۆ حزبوڵلا هێڵی سوورە“.

وەزیری هەواڵگریی ئیسرائیل جەختی لەوە کردووەتەوە، کە لە رابردوود و لە داهاتووشدا رێگا بە گەیشتنی چەک بۆ حزبوڵلا نادات.

شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ناوچەیەکیان لە باشووری شاری حمس لە سووریا بۆردومان کرد، کە بەشێکێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی حزبوڵڵا بوو.
 
حزبوڵڵا میلیشیایەکی چەکداریی موسڵمانی شیعەمەزهەبی لوبنانە، پشتگیریی  رژێمی سووریا دەکات و لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشەوە پاڵپشتیی سەربازی و ماددی دەکرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.