تایبه‌ت به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان..
له شنگال و سنونێ و گر عوزێر حه‌شدی شه‌عبی به هاوكاری گروپێكی نزیك له په‌كه‌كه پۆسته ئیدارییه‌كان به سه‌ربازی پڕده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌رخه‌ریكی گوتنه‌وه‌ی دروشمی یا حوسێنن.له چایی خواردنه‌وه زیاتر هیچ كارێكی دیكه‌یان نییه، خه‌ڵكی لێ نییه تا رێبه‌رایه‌تییان بكه‌ن، بۆیه ئه‌وان بوونه‌ته مودیری دار‌و به‌ردی ناوچه‌كه.
به‌رپرسی ناحیه‌ی سنوونێ ده‌ڵێ ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازیانه‌ی كه حه‌شدی شه‌عبی دایناون به‌س له سه‌ر كورسی دانیشتوون چایی ده‌خۆنه‌وه‌و درووشمی یا حسێن ده‌ڵێنه‌وه خه‌ڵكی لێ نییه تا رێبه‌رایه‌تیاین بكه‌ن ئه‌وان مودیری دار‌و به‌ردن.
مه‌حه‌ما خه‌لیل، قائیمقامی قه‌زای شنگال، به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: دابه‌شكردنی پۆسته ئیدارییه‌كانی قه‌زای شنگال و ناحیه‌كانی سنوونێ و گرعوزێر نا ئاسایی و نا یاسایی و نا ده‌ستووریه ،پێشێلكارییه له سه‌رجه‌م بنه‌ما ئیدارییه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند كراوه.
گوتیشی :دانانی هه‌ر پۆستێك به ڕێگه‌ی ده‌ستووری ده‌كرێت ئه‌وه دروشمی ئه‌وانه، كه‌چی هه‌ر خۆیان پێشێلی ئه‌و ده‌ستووره ده‌كه‌ن كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
ده‌شڵێ: ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌زای شنگال ئه‌و دابه‌شكردنه نا یاساییه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و دانی پێدا نانێین.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌وان ده‌نگ و خواست و ویستی دانیشتوانی شنگالیان پشت گوێ خستووه‌و به عه‌سكه‌رتاریه‌ت ده‌یانه‌وێ خواستى شۆڤێنیه‌كانیان فه‌رز بكه‌ن.
ئه‌وان رێزیان له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه نه‌گرتووه‌و پیرۆزیه‌كانی خه‌ڵكیان خستۆته لاوه كه ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه جینۆسایدێكی تره به‌رامبه‌ر به شنگال وشنگالییه‌كان.
مه‌حه‌ما خه‌لیل گوتیشی : حه‌شدی شه‌عبی به هاوكاری گرووبێكی نزیك له په‌كه‌كه ئه‌و كوده‌تا سه‌ربازییه‌یان به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا كرد، تا ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و جینۆسایده بسڕنه‌وه كه له شه‌نگال كردیان.
هه‌روه‌ها گوتیشی : ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی حه‌شد له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌ی په‌كه‌كه، لای ئێمه شه‌رعییه‌تی نییه، ئه‌وان كار بۆ سرینه‌وه‌ی كورد ده‌كه‌ن له‌و ناوچه‌یه‌دا ، هه‌روه‌ها رێگرى ده‌كه‌ن له هاتنی هه‌ر شاندێك بۆ ناو شه‌نگال كه كار بۆ به جینۆساید ناساندنی كورد بكه‌ن له ناوچه‌كه‌دا.
هاوكات نایف سه‌یدۆ ، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنوونێ ،تایبه‌ت به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند:حه‌شدی شه‌عبی به زه‌بری هێزی سه‌ربازی و به ئه‌دای رژێمێكی عه‌سكه‌رتارییه‌تی داخیل به شه‌نگال بوونه‌و داگیریان كردووه.
راشیگه‌یاند : دابه‌شكردنی پۆسته ئیدارییه‌كانی شنگال و سنوونێ و گرعوزێر شه‌رعیه‌تی نییه‌و له %90 ی دانیشتوانی هه‌رسێ ناوچه‌كه له دهۆكن، ئێمه وه‌ك به‌رپرسانی ئیداری و كارگێری و سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی تر له دهۆك رۆژانه ده‌وامی ئاسایی خۆمان ده‌كه‌ین و كار‌و باری خه‌ڵكه‌كه رایی ده‌كه‌ین و نه‌مانهێشتووه خه‌ڵكی كێشه‌یان بۆ دروست ببێت.
راشیگه‌یاند: خه‌ڵكی ئاواره‌ی ئه‌م سێ ده‌ڤه‌ره نا ئارامن و ئاسووده نین له‌م بار‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌و ئه‌و فه‌زا عه‌سكه‌رتارییه‌ته‌ی كه حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كانیان خوڵقاندوویه‌تى.
سه‌یدۆ هه‌روه‌ها گوتیشی : ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازیاینه‌ی كه حه‌شدی شه‌عبی دایناون به‌س له سه‌ر كورسی دانیشتوون چایی ده‌خۆنه‌وه‌و درووشمی یا حسێن ده‌ڵێنه‌وه ،خه‌ڵكی لێ نییه تا رێبه‌رایه‌تییان بكه‌ن ئه‌وان مودیری دار‌و به‌ردن، هیچ كات هاوڵاتیانی ئێمه به ئیداره‌دانی ئه‌وان رازی نابن و شوێن فه‌رمانه‌كانی ئه‌وان ناكه‌ون.
به‌رپرسه سه‌ربازیه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ قه‌زای شه‌نگال و ناحیه‌كانی سنوونێ و گرعوزێر ئه‌مانه‌ن:
فه‌هد حامد -قائیمقایمی شه‌نگال
خودێدا دوكێ- مودیر ناحیه‌ی سنوونێ
نه‌قیب شوكر -مودیر ناحیه‌ى گر عوزێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.