Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:27

ئێران له‌ دژی ئه‌مریکا پێشنیازی مه‌شقکردن و پێدانی چه‌کی داوه‌ته‌ ئوسامه‌ بن لادن

به‌و مه‌رجه‌ی هێرش بكاته‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا سی ئای ئه‌ی، رایده‌گه‌ێنێ، ئێران پێشنیازی مه‌شقكردن و پێدانی چه‌كی داوه‌ته‌ ئوسامه‌ بن لادن، به‌و مه‌رجه‌ی هێرش بكاته‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بی.

 به‌پێی هه‌واڵێكی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ، مایك بۆمبیۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا CIA رایگه‌یاندووه‌: له‌ رۆژی كوژرانی ئوسامه‌ بن لادن، سه‌رۆكی قاعیده‌، ئه‌و هێزه‌ ئه‌مریكییه‌ی به‌شداری له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كدا كرد، 470 هه‌زار فایلی له‌ خانووه‌كه‌ی بن لادن ده‌ستكه‌وتووه‌.

هه‌روه‌ها مایك بۆمبیۆ ده‌ڵێ: ئاشكراكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كان و تۆماره‌ ده‌نگییه‌كانی ئوسامه‌ بن لادن رێگا بۆ ئه‌مریكییه‌كان خۆش ده‌كات، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی قاعیده‌ و پیلانه‌ تیرۆریستییه‌كانی تێبگات.

به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌ خانووه‌كه‌ی سه‌رۆكی كوژراوی قاعیده‌ ده‌ستكه‌وتووه‌ و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێ، كه‌ ئێران پێشنیازی مه‌شقكردن و پێدانی چه‌كی داوه‌ته‌ ئوسامه‌ بن لادن، به‌و مه‌رجه‌ی هێرش بكاته‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌  سعودییه‌و كه‌نداوی عه‌ره‌بی.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.