Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:59

نێچیرڤان بارزانی و ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌کڕیزیی لایه‌نەسیاسییه‌کان دووپات ده‌که‌نه‌وه

نێچیرڤان بارزانی سەردانی عه‌لی باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی کرد
کوردستان TV
100%

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/11/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری، سه‌ردانی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له ئۆفێسی خۆی له هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ئه‌میر و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستانه‌وه پێشوازی لێ كرا.

له دیدارێكدا ڕه‌وشی ناوچه‌كه و عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه به‌تایبه‌تی و چۆنیه‌تیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشهاته‌كان و چاره‌سه‌ركردنی لێكه‌وته‌كانی، خرانه به‌ر باس. هه‌ردوولا جه‌ختیان له یه‌كڕیزیی نێوماڵی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ و دروستكردنی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌ش، كرده‌وه‌.

تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دۆخى هاووڵاتیان و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی تۆكمه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.