Erbil 13°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 17:07

به‌هۆی هێرشه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به‌هه‌زارن خێزانی مه‌سیحی و ئێزیدی ئاواره‌بوونه‌وه‌

جارێكی تر به‌هۆی هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئاواره‌ی شاری دهۆك بووینه‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌هۆی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كریستیانه‌كانی سنووری ده‌شتی نه‌ینه‌وا و باشووری هه‌رێمی كوردستان، جارێكی تر ئاواره‌ بوون، به‌رپرسێكی كریستیانه‌كان ده‌ڵێت حه‌شدی شه‌عبی هاوه‌نبارانی شوێنێكی ئێمه‌ی كردووه‌ و دوو برا بریندار بوونه‌، ئه‌مه‌ش بۆته‌ مه‌ترسییه‌كه‌ گه‌وره‌ ناتوانین له‌ شوێنی خۆمان بمێنینه‌وه‌ ناچارین ماڵ و حاڵی خۆمان جێبهێڵین.

ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ ئاوه‌ربوونه‌ رایانگه‌یاند له‌ سنووری باشووری مووسڵ دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان كه‌ داعش تیایدا ده‌ركرا، به‌هۆی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، جارێكی تر ئاواره‌ی شاری دهۆك ده‌بێته‌وه‌ و به‌گوته‌ی خۆی ته‌نیا شه‌ش مانگ له‌ خاكه‌كه‌ی خۆی بووه‌ و جارێكی تر ئاواره‌ بووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئازادكردنه‌وه‌ی گونده‌كه‌مان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌، ئێمه‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كلدان گه‌ڕاینه‌وه‌ زێدی خۆمان و گونده‌كه‌مان ئاوه‌دان كرده‌وه‌ و خانوومان دروست كرده‌وه‌، زۆر دڵمان به‌ پێشمه‌رگه‌ خۆش بوو، به‌ڵام جارێكی تر به‌هۆی هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئاواره‌ی شاری دهۆك بووینه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.