پەرلەمانی ژاپۆن سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی هەڵدەبژێرێتەوە و ئەویش دوو بەڵێن بە هاووڵاتییانی خۆی دەدات.
رۆژی چوارشەممە 1/11/2017، شینزۆ ئابێی تەمەن 63 ساڵ، جارێکی دیکە بە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن هەڵبژێردرایەوە.
هەڵبژاردنەوەی شینزۆ ئابێ لە پەرلەمانی ژاپۆن دوای ئەو سەرکەوتنەی ئابێ دێت، کە لە هەڵبژاردنی گشتیی وڵاتەکە لە 22/10/2017 بەدەستی هێنا.
ئابێ، کە لە ساڵی 2012ـەوە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنه، دوای هەڵبژاردنەوەی، بەڵێنی داوە ئابووریی ژاپۆن ببوژێنێتەوە و سیستەمی بەرگریی وڵاتەکەی بەرەو پێشەوە ببات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.