نووسینگه‌ی مه‌حمود محه‌مه‌د ،وته‌بێژی فه‌رمی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ رای گشتی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری(بغداد الیوم)به‌ناراست و بێ بنه‌ما وه‌سف ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه31/10/2017 ماڵپه‌ری(بغداد الیوم)لێدوانێكی به‌ناوی مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و وته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه ده‌رباره‌ی هه‌ندێ پرسی هه‌نووكه‌یی و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، ئێمه له‌كاتێكدا ئه‌و لێدوانه‌ی ماڵپه‌ری ناوبراو سه‌رله‌به‌ری ره‌تده‌كه‌ینه‌وه راشیده‌گه‌یه‌نین ئه‌و هه‌واڵ و لێدوانه بێ بنه‌ماو هه‌ڵبه‌ستراوه و دووره له‌راستی و به‌ڕێزیان هیچ لێدوانێكی له‌و باره‌وه بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕه نه‌داوه، هاوكات دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه پێویسته ماڵپه‌ری ناوبراو و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی میدیایی به‌هه‌موو جۆروشێوه‌كانیانه‌وه ره‌چاوی ئیتیكی رۆژنامه‌وانی و مۆراڵیی كاری رۆژنامه‌نووسی بكه‌ن ئه‌گینا مسداقیه‌تی پیشه‌وه‌ری و راستگۆییان به‌ته‌واوه‌تی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هیوادارین له‌مه‌ودوا ئه‌و جۆره هه‌واڵ ولێدوانه ناڕاست و هه‌ڵه‌به‌ستراوانه دووباره نه‌بنه‌وه.
شایانی وه‌بیرهێنانه‌یه‌وه هه‌مان ماڵپه‌ڕ رۆژی 12/9/2017 به‌هه‌مان شێوه لێدوانێكی هه‌ڵبه‌ستراوو ناڕاستی به‌ناوی (مه‌حمود محه‌مه‌د) وته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوكردبۆوه‌و هه‌ر ئه‌و كاتیش ره‌تكرایه‌وه.
نووسینگه‌ی مه‌حمود محه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی
كوردستان
۳۱ی۱٠ی۲٠۱۷
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.