Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 12:30

له‌ قه‌زاى دوکان ده‌ستڕێژى گوله‌ له‌ چوار گه‌نج ده‌کرێت

چه‌كداره‌كان نه‌ناسراوبوون و به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتوون
کوردستان TV
100%

دواى نیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ 31/10/2017 ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو له‌ نێو ئۆتۆمبێلێك  ده‌ستڕێژى گوله‌ له‌ چوار گه‌نج ده‌كه‌ن به‌و هۆیه‌وه‌ش كوشتن و برینداربوونى لێده‌كه‌وێته‌وه‌

 

رائید ئیقباڵ مه‌حه‌مه‌د گوته‌بێژى پۆلیسى شارو شارۆچكه‌كانى سلێمانى به‌ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دواى نیوه‌ڕۆ له‌ گوندى چۆمه‌باڵخى سه‌ربه‌قه‌زاى دوكانى پارێزگاى سلێمانى  له‌ نێو ئۆتۆمبێلێكدا ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو ده‌ستڕێژى گوله‌ له‌ چوارگه‌نج ده‌كه‌ن، له‌ ئه‌نجامدا دوو له‌ گه‌نجه‌كان ده‌ست به‌جێ گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن و دوانه‌كه‌ى دیكه‌شت به‌سه‌ختى بریندارده‌كرین.

 

گوته‌ بێژى پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات چه‌كداره‌كان نه‌ناسراو بوون و به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتوون و تا ئێسته‌ش لێكۆلینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ بۆئه‌وه‌ى ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستگیر بكرێن و هۆكارى روداوه‌كه‌ش ئاشكرا بكرێت.

پۆلیس برینداره‌كانى بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كردووه‌ هه‌روه‌ها ته‌رمى كوژراوه‌كانیش  بۆ لێكۆلینه‌وه‌ ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى كراوه‌ بۆئه‌وه‌ى توێكارى و پشكنییان بۆ ئه‌نجامبدرێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.