Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:12

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ شه‌هیدکردنی رۆژنامه‌نوس ئه‌رکان شه‌ریف ئیدانه‌ ده‌کات

دوور له‌هه‌موو عورف و یاسایه‌ك و به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌
کوردستان TV
#7
100%

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌ێنێ، كوشتن و شه‌هیدكردنی ئه‌ركان شه‌ریف ئیدانه‌ ده‌كه‌ین وه‌ك مامۆستاو په‌یامنێرو رۆژنامه‌نوسێك و نیگه‌رانی خۆشمان ڕاده‌گه‌یه‌نین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوان و پێشیلكاریانه‌ی كه‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌و ناوچانه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤه‌..

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی شه‌هید كردنی رۆژنامه‌نوس وكامێرامانی كه‌ناڵی كوردستان تیڤی و له‌هه‌مان كاتیش مامۆستا (ئه‌ركان شه‌ریف) مان بیست له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حشدی شعبی یه‌وه‌ له‌سنوری داقوق له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌به‌رچاوی منداڵه‌كانی دوور له‌هه‌موو عورف و یاسایه‌ك و به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ .

ئێمه‌ كوشتن و شه‌هیدكردنی ناوبراو ئیدانه‌ ده‌كه‌ین وه‌ك مامۆستاو په‌یامنێرو رۆژنامه‌نوسێك و نیگه‌رانی خۆشمان ڕاده‌گه‌یه‌نین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوان و پێشیلكاریانه‌ی كه‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌و ناوچانه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان . وه‌ ته‌نانه‌ت بونه‌ته‌ مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و ئاواره‌ بونی سه‌دان هاوڵاتی له‌ماڵه‌كانی خۆیان.

داوا ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه‌ حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆلینه‌وه‌ له‌و تاوانه‌و سه‌رجه‌م تاوان و پێشیلكاریه‌كانی تر بكه‌ن و چیتر ڕێگه‌ نه‌ده‌ن ئه‌و تاوانانه‌ دووباره‌ بێته‌وه‌ تاوانبارانیش به‌ سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌نن و دڵنیایی بده‌نه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌و ناوچانه‌ ماونه‌ته‌وه‌و ژیانیان پارێزراو بێت .

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ

31 ی ئۆكتۆبه‌ری 201

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.