Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:28

دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان هاوخه‌مى خۆیان ده‌رده‌بڕن

دوژمنانی گەلەكەمان وا داخ لە دڵن بەرامبەر بەو دەزگایە و بەم شێوە نامرۆڤانە کادرانی شەھید دەکەن.
کوردستان TV
100%

به‌ بۆنه‌ى شه‌هیدكردنى وێنه‌گرى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتىى كوردستان به‌ده‌ستى داگیركه‌رانى حه‌شدى شه‌عبى، دەستەی ڕێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانى پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ بروسكه‌یه‌ك هاوخه‌مى و ماته‌مینى  خۆیان بۆ شه‌هیدبوونى وێنه‌گر ئه‌ركان شه‌ریف و بنه‌ماڵه‌كه‌ى و ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان ده‌ربڕى كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى

بۆ دەزگای سەتەلایتی كوردستان-بەڕێز
ب- بروسكەی ماتەمینی  

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ھەواڵی شەھید كردنی كامیرامان(ئەركان شەریف) بە دەستی ڕەشی دوژمنانی گەلەكەمان ئێمەی خەفەت بارو نیگەران كرد.
 دەزگای سەتەلایتی كوردستان مینبەری ئازادی و ڕاستگۆیی و بڵندگۆی گەیاندنی دەنگی نەتەوەیەكی بەش خوراو مەزڵومە ھەر بۆیەش دوژمنانی گەلەكەمان وا داخ لە دڵن بەرامبەر بەو دەزگایە و بەم شێوە نامرۆڤانە کادرانی شەھید دەکەن.
 دوژمنانی ئازادی و دیموكراسی ناتوانن بە شەھید كردنی ئەركان كاروان و ویستی سەربە خۆیی و دیموكراسی گەلەكەمان بوەستێنن. گەلی كوردستان خاوەنی ھەزارارن ڕۆڵەی نیشتیمان پەروەری وەك ئەركانە كە ھەمویان گیان لەسەردەستن بۆ پاراستنی خاك و خەڵكی كوردستان.
نەفرەت و ڕوو ڕەشی بۆ دوژمنانی گەلەكەمان.
نەمری و سەربەرزی بۆ شەھیدی زوڵم لێكراو (ئەركان شەریف) و سەرجەم شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی كوردستان سەروەریان بارزانی نەمر و كاكە ئیدریسی ھەمیشە لە یاد.

دەستەی ڕێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكان
پارتی دیموكراتی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.